"ئاگادارکردنەوەیەکی بەپەلە" لە باڵیۆزی ئەمریکاوە بۆ هاووڵاتیانیان لە ئیسرائیل
رەوەز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە ئاگادارکردنەوەیەکی بە "بەپەلە"ی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی کە دەیانەوێت ئیسرائیل بەجێبهێڵن بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە لە رێگەی کەشتی و فڕۆکەوە دەتان نێرینەوە بۆ ئەمریکا.
مایک هاکابی لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" بڵاویکردەوە: "ئاگادارکردنەوەیەکی بەپەلە! بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی کە دەیانەوێت ئیسرائیل بەجێبهێڵن - باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل".
وتیشی: "باڵیۆزخانە کار لەسەر رێکخستنی گەشتی ئاسمانی و دەریایی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی دەکات".
ئاماژەی بەوەشدا: "دەبێت هاووڵاتیانمان ناوی خۆیان بە ئۆنلاین تۆماربکەین و لەوێوە لە نوێکارییەکان ئاگادار دەکرێنەوە".
رۆژی سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل رایگەیاند "لە ئێستادا توانایان نییە ئەمریکییەکان لە ئیسرائیل رزگاربکات یان راستەوخۆ یارمەتیان بدات لە بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە".
لە کاتێکدا جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا گەیشتە رۆژی شەشەمی هاوڵاتیانی چەندین وڵات ئیسرائیل و ئێرانیان بەجێهێشت.
لە 13ـی مانگەوە، ئیسرائیل بە بیانوی رێگریکردن لە تاران بۆ بەدەست هێنانی بۆمبی ئەتۆمی هێرشی کردووەتە سەر ئێران و لە وەڵامدا، ئێران هێرشی مووشەکی کردووەتەوە سەر خاکی ئیسرائیل.