وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران جیهان بەرەو كارەساتێكی ئەتۆمی دەبات . 

وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیاندراوێكدا ئیدانەی هێرشە بەردەوامەكانی ئیسرائیلی كردوە بۆ سەر ئێران و بە نایاسایی ناوی بردوە ، دوپاتیشیكردوەتەوە كە تەنها بەرێگەی دیپلۆماسی دەكرێت ناكۆكییەكان لەبارەی بەرنامەی  ئەتۆمی ئێران چارەسەر بكرێن . 

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، هێرشە چر و بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەكانی ئێران هەرەشە لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دروست دەكات و جیهان بەرەو كارەساتێكی ئەتۆمی دەبات .

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ، ئیدانەكردنی فراوانی هێرشەكانی ئیسرائیل ، بەڵگەیە بۆ ئەوەی كە تەلئەبیب هیچ پشتگیرییەكی نییە تەنها لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە نەبێت كە خۆیان لە راستیدا بەشدارن لە  پێشهاتەكاندا .