لەیلا عەبدوڵا بە سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان هەڵبژێردرا

لەیلا عەبدوڵا چالاکوانێکی دیاری بواری مافەکانی ژنانە و ئەندامانی دەستەی گشتی‌ (سەرکردایەتی) یەکیتی ژنانی كوردستان بووە لە نێو یەکێتی ژنان.

لەیلا عەبدوڵا ئەندامی پێشووی سكرتارییەت‌و بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی ژنانی كوردستان و لێپرسراوی لانەی ئارام بۆ داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكرا و‌ توێژەری كۆمەڵایەتی‌و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە بەشی كۆمەڵناسی زانكۆی سلێمانی.