زێلێنسکی: روسیا خۆی بۆ هێرشێکی نوێ ئامادە دەکات و رێز بۆ ترەمپ و جیهان دانانێت
رەوەز
٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، روسیای بە پلاندانان بۆ هێرشێکی نوێ تۆمەتبار کرد. ئەو وتی: "هیچ نیشانەیەک نییە کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، بە جددی بیر لە دیپلۆماسی بکاتەوە وەک رێگە چارەیەک."
زێلێنسکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە زانیاری هەواڵگری و سەرچاوە کراوەکانەوە دەتوانین بزانین، پوتن و یاریدەدەرەکانی هیچ نیازێکیان نییە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن. بە پێچەوانەوە بەڵگەی زۆر هەیە خۆیان بۆ هێرشێکی نوێ ئامادە دەکەن."
سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەمە نیشانەی سوکایەتیکردنی مۆسکۆیە بە هەموو ئەوانەی هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی دەدەن. ئەو ئاماژەیەکی ئاشکرای بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کرد کە لە دوای دەستبەکاربوونی لە مانگی یەکدا خۆی وەک ناوبژیوانێک بۆ چارەی ئاشتیانەی شەڕەکە پیشان دا و وتی: "لە ماوەی 24 سەعاتفا کۆتایی بەو شەڕە دەهێنرێت."
لە بارودۆخی مەیدانییەوە، پارێزگاری ناوچەی سومی ئۆکراینکە هاوسنوورە لەگەڵ روسیا رایگەیاند، هێزەکانی روسیا دەستیان بەسەر چوار گونددا گرتووە لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی "ناوچەی پارێزراو" لەسەر خاکی ئۆکراین.
زێلێنسکی خستییە روو کە ئەو هێرشە بەرفراوانەی هێزەکانی روسیا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا بە مووشەکی بالیستی و کروز و زیاتر لە 900 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردوویانەتە سەر شارەکانی ئۆکرانیا، لە روی سەربازییەوە بێسود بوون.