لە روداوێکی تەقەکردندا لە پارکی فیەرماونت لە شاری فیلادێلفیای ئەمریکا، دوو کەس کوژران و ژمارەیەکیش بەسەختی برینداربوون.

کەناڵی "دبلیو.بی.ڤی.ئای"ـی سەر بە تۆڕی "ئەی بی سی نیوز"ە رایگەیاند کە لە دەستڕێژێکدا دوو کەس کوژراون و لایەنی کەم نۆ کەسی تر بریندار بوون.

بە پێی لێدوانی پۆلیسی ئەو وڵاتە؛ لایەنی کەم دوو کەس لە ئەو کەسانەی لە روداوەکەدان منداڵ بوون، تا ئێستاش تەمەنی هەموو ئەو کەسانە نەزانراوە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، تا ئێستا هیچ کەس لەسەر روداوەکە دەستگیر نەکراوە.

فیلادێلفیا گەورەترین شاری کۆمۆنوێڵتی پێنسیلڤانیایە لە ئەمریکا. ئەم شارە شەشەم گەورەترین شاری ئەمریکا و 68ەمین گەورەترین شاری جیهانە.