بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین کە بژاردەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر
سام
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥
سام
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەكانی عیراقی راگەیاندووە، لە بازگەی عەباس جومای نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاسفایندەردا گرت كە بڕی چوار ملیۆن دۆلاری ئەمریكی تێدا شارابووەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پارەكە بەشێوەیەكی لێهاتووانە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا شاردرابووەوە و دوای پشكنینی ورد دۆزراوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: راستەوخۆ شۆفێرەكەیان دەستگیركردووە و دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بۆ ئاشكراكردنی سەرچاوەی پارەكە و ئەو شوێنەی بڕیاربووە بۆی بگوازرێتەوە.
ئەوەش لەدوای ئۆپەراسیۆنی هێرشی بەرەبەیان دێت لە رۆژی 28ی ئەم مانگەدا، كە تیایدا بەپێی راگەیاندنی رەسمی حكومەتی عیراق 21 لێپرسراوی باڵای تێدا دەستگیركرا و هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو لێپرسراوانەی تریش بەردەوامن كە هەڵهاتوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەدواداچوون دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری كاروباری دەرەوەی فەرەنسا، گفتوگۆیان كرد لەسەر لێكتێگەیشتنی نێوان ئەمریكا و ئێران، هەروەها دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهانیان لە دوای ناوەڕۆكی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەی ئیسلامئاباد تاوتوێكرد.
عراقچی، جەختی لەوەشكردەوە، بەدواداچوون دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی لێكتێگەیشتنەكە، بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەو شەڕەی لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وێستگەکانی فرۆشتنی سووتەمەنی لە وڵاتەکەیدا کرد کە دەستبەجێ نرخی بەنزین دابەزێنن، بەوپێیەی نرخەکانی ئێستا رەنگدانەوەی ئەو دابەزینە نین کە لە نرخی نەوتدا هەیە، هاوکات هۆشداریشی دایە بازرگانان لە دەرئەنجامەکانی بەرزکردنەوەی نرخەکان.
ترەمپ ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: پێویستە وێستگەکانی فرۆشتنی سووتەمەنی دەستبەجێ نرخەکانیان دابەزێنن! نرخەکان زۆر بەرزن لە کاتێکدا کە نرخی نەوت ئێستا 68 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و بەرەو دابەزینی زیاتریش دەچێت.
وتیشی: پێویستە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی تاکەکەسی بە خێرایی وەڵامی ئەم لێدوانە بدەنەوە و ئەوە بکەن کە دەزانن راستە نرخەکان بۆ گەلە مەزنەکەمان لە ئەمریکا دابەزێنن! هیچ قۆستنەوەیەک لە نرخاندندا قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەمە بە تەواوی نایاساییە ئەگەر فرۆشیارانیش ئەمە نەکەن، ئەوا کێشەی گەورە چاوەڕوانیان دەکات!.
ترەمپ وتیشی: دەستپێبکەن بە ئامانجکردنی نرخێک کە نزیک بێت لە 2.50 دۆلار بۆ هەر گالۆنێک، هەروەها پێویستە ویلایەتی کالیفۆرنیاش دەستبەرداری سەپاندنی ئەم باجە قورسانە بێت لەسەر بەنزین.
بەم زووانە باجەکە لە نرخی خودی بەرهەمەکە بەرزتر دەبێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانیش ئەمە قبووڵ ناکات، بەهەمان شێوە خەڵکی کالیفۆرنیاش کە بەهۆی ئەم باجە بێمانایانەوە لەلایەن حکومەتەکەی خۆیانەوە دەچەوسێنرێنەوە".
ترەمپ رەخنەی لەو باجانە گرت و داوای کەمکردنەوەی کردن، بەوپێیەی باری گرانی سەر شانی بەکاربەران زیاتر دەکەن.