وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی 9ی بڵاوکردەوە.

لە رۆژی 15ی ئەم مانگەوە تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەستی پێ کردبوو و ئەمڕۆ 26ی ئایار، کۆتا تاقیکردنەوە ئەنجام درا.

پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی بنەڕەتی ئەو دوو قۆناغەی خوێندنن کە تاقیکردنەوەی نیشتمانیان هەیە و لەدوایەوە خوێندکاران دەتوانن چارەنووسیان بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن دیاری بکەن.

ئەو هەڵبژاردنانەی لەبەردەم خوێندکارانی پۆلی 9دان لەدوای ئەو قۆناغەی خوێندن، چوونە بۆ خوێندنی دواناوەندی، خوێندنە پیشەییەکان و ئیسلامییەکان، پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

خوێندکارانی پۆلی 12ش دوای بڕینی ئەو قۆناغە دەتوانن بچنە زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە خوێندنی باڵا، یان خوێندنی سەربازی.

 

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی پرسیار و وەڵامەکان