روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان مینی پاسێکی خوێندکاران و بارهەڵگرێک لە دوکان رویدا
رەوەز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز: مینی پاسێکی خوێندکارانی پەیمانگەی دوکان لەنزیک گوندی قامیشە لەسەر رێگای دوکان - خەلەکان تووشی روداوی هاتوچۆ بوە لەگەڵ بارهەڵگرێک و بەهۆی روداوەکەوە 4 خوێندکار برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز؛ مینی پاسەکە 10 خوێندکاری تێدابوە و چوار خوێندکار برینداربون، دوو لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کراون.