ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری روداوەکەی گەڕەکی ئازادی راگەیاند و دەڵێت، رێکاری یاسای بەرانبەر گیراوەتە بەر.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕە تەقە لەنێوان دوو دراوسێدا دروست بوو، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، بکوژەکەش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای وەر گرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا و رێکاری یاسای بەرانبەر گیراوەتەبەر.

شەوی رابردوو لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان دوو دراوسێدا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ کوژرا، کە بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەهۆی کۆترەوە شەڕەکە سەری هەڵداوە.