کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین و دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری گشتی دەزگای میدیایی کوردسات
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین و دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری گشتی دەزگای میدیایی کوردسات
بەهۆی ناسەقامگیریی باری کەشوهەوا و بەردەوامیی باران بارین، شانەی قەیران و کارەساتەکان لە پارێزگای کەرکوک باری نائاسایی راگەیاند، پارێزگاری شارەکەش بڕیاریدا بە راگرتنی خوێندن بۆ ماوەی دوو رۆژ.
شانەی قەیران و کارەساتەکان، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەم و بەنداوەکان، مەترسیی هەڵسانی لافاو لە ئارادایە و رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوکیش بریاریدا بە راگرتنی دەوامی خوێندن بۆ رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەواوە.
لای خۆیەوە شآنەی قەیرانەکان، ئاماژەبەکردوە، ئامادەکاری کراوە بۆ بەرزترین ئاستی ئامادەباشی و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
هەروەها تیمی تایبەتی فریاکەوتن و ئامێری پێویست تەرخانکراون بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر کارەساتێکی سروشتیدا، دەستبەجێ بەهانای هاووڵاتیانەوە بچن.
لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکوک داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بۆ پاراستنی گیانیان، بە هیچ شێوەیەک لە رێڕەوەکانی ئاو، دۆڵ و چەمەکان نزیک نەبنەوە و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە، لە راگەیەندراوێكدا، ژمارەیەک رێنمایی نوێ و توندی بۆ گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکان بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە لێدوانێکی رۆژنامەوانی و پێدانی زانیاری بە میدیاکان دەکاتەوە.
بە گوێرەی رێنماییەکان هاتنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ ناو بارەگا و شوێنە سەربازییەکان بە هەموو شێوەیەک رێگری لێ دەکرێت و قەدەغەیە، داواش لە میدیاکان کراوە خۆیان لە وێنەگرتنی بنکە و بارەگاکان بەدوور بگرن.
دەقی راگەیەندراوەکە
بۆ گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکان
١. جەخت دەکەینەوە، کە بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نیە راگەیاندنەکان بێنە ناو بارەگاو شوێنە سەربازییەكانتان، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە كەناڵ و میدیاكان دەكەین خۆیان بە دوور بگرن لە گرتنی وێنەو ڤیدیۆی بارەگا سەربازییەكان.
٢. لێدوان و پێدانی زانیاری بە ڕاگەیاندنەکان لە لایەن فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
٣. بە هەموو شێوەیەک بڵاوکردنەوەی وێنە، ڤیدیۆ و زانیاری تایبەت بە سەنگەر و بارەگاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پۆستکردنیان قەدەغەیە.
٤. بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی زانیاری، تکایە هەر پەیج و ئەکاونتێک دەبینن کە بە ناوی پێشمەرگەوە زانیاریی سەربازی بڵاو دەکاتەوە، لینکی پەیجەکەمان بۆ بنێرن تاوەکو لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
٥. هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەک پێشێلی ڕێنماییەکان بکات، ڕووبەڕووی توندترین سزای سەربازی و کارگێڕی دەبێتەوە و لەمبارەیەوە چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەکرێت.
٦. پێویستە ئەفسەرانی راگەیاندن و هۆشیاری لە یەكە سەربازییەكان، ئۆپەراسیۆنەکان، هەواڵگری، چاودێری وردی تەواوی جموجوڵەکانی پێشمەرگە و ئەفسەران بکەن و هەروەها ئەو ڕێنماییانە پەخش بکەن.
٧. ئێمەش لە بەرێوەبەڕایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتێمانی چاودێری وردی سۆشیال میدیا دەكەین بۆ هەر سەرپێچییەك لەم خاڵانە و وەرگرتنی رێكاری سەربازی و یاسایی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرووی خۆمان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٤ی ئاداری ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئیدانەی هێرشکردنە سەر پێشمەرگە دەکات و رایگەیاند؛ بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان
لە راگەیەندراوێكدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
جەختیشیکردوەتەوە، بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری خاکی عیراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەن.
داواش لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی هاوشێوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکو هەوڵە دیپلۆماسییەکانیان خستووەتەگەڕ تاوەکو بەشێکبن لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە رێگەی گفتوگۆوە بۆ ئەوەی سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.