توركیا میوانداری دانوستانی راستەوخۆی نێوان روسیا و ئۆكراین دەكات و زیلینسكیش دەڵێت، یەكەم هەنگاو ئاگربەستە بۆ ماوەی مانگێك.

ئەمڕۆ دانوستانی راستەوخۆی نێوان ئۆكراین و روسیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت و بڕیارە کۆبوونەوەکە سەعات 7:00ی ئێوارە دەست پێ بکات.

ڤلادیمیر میدینسكی راوێژكاری سەرۆكی روسیا سەرۆكایەتی وەفدی وڵاتەكەی دەكات.

بەپێێ‌ زیانیاری میدیكانیش ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئامادەی دانوستانەكە دەبێت و گفتوگۆكان زیاتر تیشك دەخەنە سەر ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێك.

وەزارەتی دەرەوەی توركیاش رایگەیاند، بڕیار وابوو دانوستانی نێوان روسیا و ئۆكراین رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین رەتیكردەوە دانوستان بكات لەگەڵ وەفدی روسیا بەبێ ئامادەبوونی ڤلادیمیر پوتن، دانوستانەكە بۆ ئەمڕۆ دواخراوە.