کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا  و پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش 3 بۆ 4 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر : 35  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 34 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان :39 پلەی سیلیزی