عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران گڵۆپی سەوزی بۆ كەمكردنەوەی بەشێك لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵكردووە.

سەرچاوەكانی ئێران ئاشكرایان كرد، خامنەیی رێگەی بە وەفدی دانوستانكاری ئێران داوە رەزامەندی دەرببڕن لەسەر كەمكردنەوەی نیوەیی لە پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەگەر پێویست بكات. 

ئەو پێشهاتە دوای ئەوە دێت كە خولی چوارەمی دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە سەڵتەنەی عومان سەبارەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمی بەڕێوەچوو. عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئیرانیش وتویەتی، تاران سازش لەسەر مافی خۆی لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناكات، كە یەكێكە لەو دەستكەوتانەی شانازی پێوە دەكەن و قابیلی دانوستان نییە.