وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە چۆنێتی خۆ پاراستن لە تای خوێنبەربوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
راهۆز
٢ی ئایاری ٢٠٢٥
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا چەند رێنماییەکی گرنگی خستووەتەڕو بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵدا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لە سەربڕینخانە رێگەپێدراوەکان و لەژێر چاودێری پزیشکی ڤێتەرنەری بێت.
پێشتریش د. سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: "زۆر گرنگە هاووڵاتیان پابەند بن بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکاندا، چونکە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی وەک تای خوێنبەربوون کە دەتوانێت لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە."
رێنماییە سەرەکییەکان: