کەشەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات، سبەینێ لە بەشێک لە ناوچەکانی دەڤەری پشدەر ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە پلەکانی گەرمای دوێنێ، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم راشیگەیاندووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان  نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووريیەکان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە سنووریيەکانی رۆژهەڵات و له هەندێک لە ناوچەکانی ده‌ڤه‌رى پشدەر ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێش پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:

هەولێر : 32  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان :35 پلەی سیلیزی