کەشناسیی پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە
هەساو ئەمیر
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥
دەشتی بەرازگر- سیدەکان- سۆران- هەولێر - کوردستان
کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆش نمەباران دەبێت، بەڵام سبەینێ کەش ئاسایی دەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچەهەور دەبێت، ئەگەرى نمەباران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت بە گشتى، هەندێک کات بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی