لە شاری ڤانكۆڤەری كەنەدا ئۆتۆمبێلێك خۆی بەناو خەڵكدا كردو بەهۆیەوە چەندین كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

لەدواری رووداوەكەش پۆلیسی ڤانكۆڤەر، رایگەیاند، ئەو شۆفێرەی كە بە ئوتومبێلەكەی خۆی كردوە بە ناو فێستیڤاڵێكدا دەستگیركراوە كە لایەن كۆمەڵگەی فلیپینی  لە شاری ڤانكۆڤەری كەنەدا لە سەر شەقامەكان رێكخرابوو بۆ پیرۆزكردنی  ڕۆژی لاپو - لاپویان.

تاوەكو ئێستاش پۆلیسی كەنەدا ژمارەی قوربانیەكان و ناسنامەی شۆفێرەكە یان هۆكاری پشت رووداوەكەی ئاشكرا نەكردووە.