تەقینەوەیەک لە بەندەر عەباس رویدا
رەوەز
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥
تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباسی سەر بە پارێزگای هورموزگان رویدا و بەهۆیەوە چەند باڵەخانەیەک بەتەواوی وێران بوون و ئەگەری برینداربوونی چەندین هاووڵاتیش هەیە.
بەڕێوەبەری قەیرانی پارێزگای هورموزگان بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندوە: کە پێدەچێت ئەم روداوە بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنیەوە بووبێت و لە سەرجەم شارەکانی ئێرانەوە تیمی ئاگر کوژێنەوە و فریاکەوتن بە رێگاوەن بۆ ئێرە.
بەپێی میدیا ئێرانیەکان، تەقینەوەکە بە رادەیەک بەهێز بووە کە زەوی لە ژمارەیەک شاری دەوروبەری شوێنی روداوەکە لەریوەتەوە و دەنگەکەی لە بەندەر عەباس و قشمیش بە تەواوی هەستی پێکراوە.
تا ئێستا زانیارییەکان لەبارەی ژمارەی برینداران و ئەگەری گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەوە لە هیچ لایەنێکی فەرمیەوە بڵاونەکراوەتەوە.