فەرەنسا... خوێندکارێک کەسێکی کوشت و سێ کەسیشی بریندار کرد
رەوەز
٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥
خوێندکارێک لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری نانتی رۆژئاوای فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەچەقۆ هێرشی کردە سەر چوار خوێندکار، کە بووە هۆی کوشتنی یەکێکیان و برینداربوونی سێ کەسی دیکە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فەرەنسا، روداوەکە لە خوێندنگەی تایبەتی "نۆتردام-دو-تووت-ئەید" لە ناوچەی دولۆن، نزیک شاری نانت لە کەناری ئەتڵەسی فەرەنسا رویداوە. تۆمەتبار دوای هێرشەکە، لەلایەن مامۆستاکانیەوە و پێش گەیشتنی پۆلیس، دەستگیر کراوە.
هۆکارەکانی ئەم هێرشە هێشتا بە تەواوی ڕوون نەبوونەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.