پۆلیسی نەخۆشخانەیەک لە هەولێر چوار کەسی یەک نەخۆش بریندار دەکات
رەوەز
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک و پاسەوانی نەخۆشخانەکە روویدا و لە ئەنجامدا چوار لە کەسوکاری نەخۆشێک برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەولێر پێی راگەیاندین کە شەڕەکە لە نێوان کەسوکاری نەخۆشێک بووە کە پێشتر لە رووداوێکی هاتوچۆدا برینداربووە، لەگەڵ پۆلیسی نەخۆشخانەکە.
پەیامنێری کوردسات نیوز پێی راگەیاندین: "لە ئەنجامی شەڕەکەدا چوار کەس لە کەسوکاری نەخۆشەکە بە سووکی بریندار بوون و هەر لە هەمان نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە".