سەرۆکی یەکێتی: بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەرکردە و هەڤاڵە دێرینەکانمان دەڕوانین
سام
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥
سام
٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥
سوپای ئیسرائیل هێرشی كردەسەر ژێرخانی ئێران و لە بەرامبەردا سوپای پاسداران شەپۆلێكی موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیان كردەسەر ژێرخانی ئێران لە تاران و ئەسفەهان و فرۆكەخانەی شیراز و بنكەی ئەتۆمی ئەبوشەهر و چەند ناوچەیەكی ئەهواز.
میدیای ئێرانیش بڵاویكردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە تاران و ئەسفەهان و چەند شارێكی تر بیستراون.
سوپای پاسدارانیش شەپۆلێكی 80 یەمین موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد و فەرماندەیی سوپای ئیسرائیلی بۆردومان كرد.
حكومەتی سعودیەش رایگەیاند، لە ماوەی چەند سەعاتێكدا 24 درۆنی ئێرانیان تێكشكاندووە و بە مافی خۆشیان دەزانن بەرگری لە خۆیان بكەن و وەڵام بدەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، 15٪ی درۆنەكانی ئێران ئاڕاستەی ئیسرائیل و 85٪یان ئاڕاستەی وڵاتانی كەنداو كراون.
میدیای ئیسرائیل راگەیاند، ئەمریكا پێشنیازێكی 15 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران پێشكەشی تاران كردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێكدا رێككەوتنێك بكرێت هاوشێوەی رێككەوتنەكانی غەززە و لوبنان.
میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئیدارەی ترەمپ پێشنیازێكی 15 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادەكردووە كە تێیدا، جەنگ بۆ ماوەی مانگێك رابوەستێت و توانا ئەتۆمییەكەی ئێران لەناوببرێت و تاران پابەندی ئەوەبێت چەكی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت و یۆرانیۆم نەپیتێنێت و ئەوەشی پیتاندویەتی رادەستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بكات و دامەزراوەكانی نەتەنز و ئەسفەهان و فۆردۆ دابخات.
راشیگەیاند، ئەمریكا داوا لە ئێران دەكات دەستبەرداری گروپە چەكدارەكان بێت و گەرووی هورمز وەك ناوچەیەكی دەریایی ئازاد بمێنێتەوە و توانا سەربازییەكانی تاران تەنیا بۆ بەرگری لەخۆكردن بەكاربێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بەرامبەردا سەرجەم سزاكانی ئێران هەڵدەوەشێنەوە و هاوكاری ئێران دەكرێت بۆ بەهێزكردنی وزەی ئەتۆم بۆ بەرهەمهێنانی ئاشتی و سزاكانی سناپ باكیش هەڵدەوەشێنەوە.
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، خەریکی ئامادەکردنی بەڵگەنامەیەکی 15 خاڵییە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرژی و شەڕ لەگەڵ ئێران.
ئەم پلانە کە لەلایەن جارید کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆفەوە کاری لەسەر دەکرێت، بە ئاگربەستێکی یەک مانگی دەست پێ دەکات بۆ رەخساندنی زەمینەی گفتوگۆ، هاوشێوەی ئەو رێککەوتنانەی لە غەززە و لوبنان ئەنجام دراون.
پێشنیازەکانی رێککەوتنی 15 خاڵی گشتگیر لەگەڵ ئێران
· راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی یەک مانگ.
· لەناوبردنی هەموو ئەو توانایە ئەتۆمییانەی کە تا ئێستا کۆکراونەتەوە.
· پابەندبوونی ئێران بەوەی کە هەرگیز هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نەدات.
· قەدەغەکردنی پیتاندنی هەر جۆرە ماددەیەکی ئەتۆمی لە ناو خاکی ئێراندا.
· گواستنەوەی تەواوی ماددە پیتێنراوەکان بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەپێی خشتەیەکی کاتی دیاریکراو.
· لەکارخستن و تێکدانی بنکە ئەتۆمییەکانی (نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ).
· رێگەدان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ دەستگەیشتنی تەواو بە هەموو زانیاری و شوێنەکان لە ناوخۆی ئێران.
· دەستبەرداربوونی ئێران لە سیاسەتی گرووپە بریکارەکان و تاقمە چەکدارەکانی سەر بە خۆی لە وڵاتانی ناوچەکە.
· راگرتنی کردەیی هەموو جۆرە تەمویلکردن و پڕچەککردنی گروپە لایەنگرەکانی لە ناوچەکەدا.
· کراوە هێشتنەوەی گەرووی هورمز وەک ناوچەیەکی دەریایی ئازاد و قەدەغەکردنی داخستنی لەلایەن هەر لایەنێکەوە.
· بڕیاردان لەسەر پڕۆژە موشەکییەکانی ئێران لە داهاتوودا، بە مەرجێک سنووردارکردنی ژمارە و مەوداکانیان لەبەرچاو بگیرێت.
· بەکارهێنانی توانای سەربازی ئێران لە داهاتوودا تەنها بۆ مەبەستی بەرگری لە خۆ بێت.
· هەڵگرتنی تەواوی ئەو سزایانەی، کە خراونەتە سەر ئێران.
· پێشکەشکردنی هاوکاری بە ئێران بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی ئەتۆمی مەدەنی لە بوشەهر تەنها بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا.