سبەینێ وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی چین دەكات، ئەوەش بەر لە دەستپێكردنی خولی سێیەمی دانوستانەكانی نێوان تاران و واشنتۆن دێت كە بڕیارە شەممەی داهاتوو لە عومان بەڕێوەبچێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، پەكین و تاران لە سەرجەم ئاستەكان و بوارە جیاوازەكاندا پەیوەندییان هەیە و رێككەوتنی زیاتر ئیمزا دەكەن.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، هەفتەی رابردوو سەردانی روسیای كرد و رێككەوتنێكی 20 ساڵی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئەنجامدا، دوێنێش سەرۆكی روسیا ئیمزای لەسەر رێككەوتنەكە كرد.