خۆرخێ ماریۆ بیرگۆلیۆ ناسراو بە پاپا فڕەنسیس پاپای ڤاتیكان، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا، دوێنێ لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

وێنەکان هاووڵاتیانی مەسیحین لە کاتێدرالیەکانەوە مۆم بۆ یادی پاپا فرانسیس دادەگیرسێنن. 

ئەمڕۆ کاردیناڵەکان بۆ یەکەمجارە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن کەی تەرمی پاپا فرانسیس دەگوازرێتەوە بۆ بازلیکای سانت پیتەر - و کەی پرسەکە ئەنجام دەدرێت.

پاپا فرانسیس (خۆرخە ماریۆ بێرگۆلیۆ) لە ساڵی 2013 بوو بە266ەمین پاپای کەنیسەی کاسۆلیکی. ئەو یەکەم پاپا بوو لە دەرەوەی ئەوروپا، یەکەم پاپای ئەمریکای لاتینی و یەکەم پاپای یەسوعی.

لە دەستپێکی سەرۆکایەتیدا، پاپا فرانسیس بە سادەیی و نزیکبوونەوەی لە خەڵکی هەژار ناسرابوو. چاکسازی لە دەزگای دارایی ڤاتیکان و کەنیسەی کاسۆلیکیدا کرد و گرنگی زۆری بە پرسی ژینگە، کۆچبەری و دژایەتیکردنی هەژاری دەدا، هەربۆیە هاووڵاتیانێکی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا غەمگینن بۆ لە دەستدانی پاپا.