قوباد تاڵەبانی: برینی ئەنفال ساڕێژ نابێت تا ئەو کاتەی روفاتی دواین ئەنفالکراو بە زێدەکەی شاد دەبێتەوە
رەوەز
١٤ی نیسانی ٢٠٢٥
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
نیشتمانی ئێمە بە درێژایی مێژوو گەلێک زام و ئازاری بینیوە، هەر رۆژەی لەلایەکەوە زامار بووە، بەڵام هیچ زام و برینێکیان وەک برینی ئەنفال قوڵ و بە ئازار نەبووە. ئەم برینەش ساڕێژ نابێت تا ئەو کاتەی کورد دڵنیا دەبێت کە هەرگیز جارێکی دیکە کۆمەڵکوژ ناکرێتەوە، ساڕێژ نابێت تا ئەو کاتەی روفاتی دواین ئەنفالکراو بە زێدەکەی شاد دەبێتەوە.