سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، توانیویانە نیوەی موشەك و سەكۆی موشەكیی ئێران لەناوبەرن و توانا موشەكییەكانی تارانیش لاوازبووە.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل توانیویەتی نیوەی موشەك و سەكۆی هەڵدانی موشەكی ئێران لەناوبەرێت كە هەڕەشەبوون بۆ سەر وڵاتەكەی.
دەشڵێت، سەكۆی موشەكیی ئێران سنوردارە و تواناكانی ئەو وڵاتەش لە بواری موشەكدا لاوازبووە و تەنها دوو بۆ چوار هەزار موشەكی لەبەردەستدایە، جەختیشیكردەوە، ئامانجیانە بە تەواوی هەڕەشەكان لەناوبەرن و هێرشی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران بڕیاریكی مێژوویی بوو.
لێپرسراوێكی باڵای پێشووی هەواڵگری ئیسرائیلش رایگەیاند، سیستمی بەرگری ئیسرائیل لە 24 سەعاتی رابردوودا تەنها توانیویەتی 65%ی ئەو موشەك و فڕۆكانە تێكبشكێنێت كە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن، ئەوەش نیشانەی لاوازبوونی سیستمی بەرگری ئیسرائیلە، چونكە رۆژی پێشووتر توانای بەرپەرچدانەوەی 90%ی موشەكەكانی ئێرانی هەبووە.