سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە عیراق دەستی لەکار کێشایەوە
هەساو ئەمیر
١٣ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆكی بەرەی توركمانی عیراق دەست لەكاركیشانەوەی لە پۆستی سەرۆكایەتیی بەرەی توركمانی راگەیاند.
حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتیی بەرەی توركمانی عیراقی پێشكەش كردووە .
تۆران دەشڵێت، هاوكاری ئەو كەسە دەبێت كە جێگەی دەگرێتەوە.
وتیشی، بەڵێن بە هەموو رۆلەكانی توركمان دەدات، كە دەبێتە بەرگریكاری دۆزی توركمان و سوور دەبێت لەسەر یەكپارچەیی وڵات و پابەندیش دەبێت بە بنەماكانی بەرەی توركمانی عیراقی.