بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون
رەوەز
١١ی نیسانی ٢٠٢٥
روداوێکی هاتوچۆ لە چوارقوڕنە، گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربونی حەوت کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
راگەیاندن و ھۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین، بڵاوی کردەوە؛ ئەمشەو، سەعات هەشتی شەو، روداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ لە ناوچەی چوارقوڕنە رویدا کە تێیدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، روداوەکە پێکدادانێک بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرد و نیسان سەنی.
سەرچاوەیەکی نزیک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوچەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای گەیاندنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکان بەناوی "دەشتی حەمەدەمین" گیانی لەدەست دا.