سعودیە... لەناو بارێک مریشکی بەستودا دەست بەسەر زیاد لە 40 کیلۆ کۆکایندا گیرا
رەوەز
١١ی نیسانی ٢٠٢٥
دەسەڵاتی باج و گومرگی سعودیە رایگەیاند؛ لە بەندەری جددە دەستگیراوە بەسەر 46.8 کیلۆگرام کۆکایندا کە هەوڵدراوە لەناو بارێک مریشکی بەستودا بگەیەنرێتە ئەو وڵاتە.
لە راگەیەندراوێکەی دەستەی باج و گومرگی ئەو وڵاتەدا هاتووە، لە پاش پشکنین بۆ بارێک مریشکی بەستو لە بەندەرەکە، دەرکەوتووە کە لە ناو سارد کەرەوەکەیدا کۆکاینێکی زۆر شاردراوەتەوە، کە ویستوێتی بیباتە ناو جددە.
دەسەڵاتی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە؛ بەردەوامدەبێت لە گەڕان و توندکردنی رێکارەکان دژ بە قاچاقچیەکان و سزادانیان.