خاوەنی کۆمپانیای "توانا ئیف ئێکس" دەستگیرکرا
رەوەز
١٠ی نیسانی ٢٠٢٥
بەپێی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبار (ت، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای "توانا ئیف ئێکس"یان دەستگیر کرد.
بەپێی راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر؛ تۆمەتەکان دژی ناوبراو بریتین لە فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان لە رێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ بۆ بانگەشەکردنی بازرگانیکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX).
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تیمی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەو کۆمپانیایە هیچ مۆڵەتێکی یاسایی و تۆماری فەرمی نیە، لەکاتێکدا بازرگانیکردن بە فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان بە کردەیەکی نایاسایی دادەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دووپاتی کردەوە کە بازرگانیکردن بە فۆڕێکس رێگەپێدراو نیە و هەڕەشەیە لەسەر سامانی هاووڵاتیان، هاوکات داوا لە خەڵک دەکات خۆیان لەم جۆرە مامەڵانە بەدوور بگرن بۆ پاراستنی سامانەکانیان.