هاتوچۆی هەولێر تاوەکو 1ی 11ی داهاتوو، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری لە ناوچە گەشتیارییەکان قەدەغە کرد.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، تاوەکو رۆژی 1ی 11ی ئەمساڵ، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە ناوچە گەشتیارییەکان، لە رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکاندا قەدەغە کراوە.

ئەوەشی خستە روو، قەدەغەکە لە سەعات 7ی بەیانی بۆ 12ی شەو دەبێت و سەرجەم ئەو رێگایانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەکان.

ئەوەش هاتووە، ئەم بڕیارەیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، دروستنەبوونی قەرەباڵغی، ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیاران لەو رێگایانە، داوە.