سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەنجێکی تەمەن 35 ساڵان کە نیشتەجێی گەڕەکی رەحیماوای کەرکوکە دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە رونیشیکردەوە، بنەماڵەی گەنجەکە دەڵێن مردنی کوڕەکەیان بەهۆی وەرگرتنی دەرزییەکەوە بووە لە یەکێک لە نۆرینگەکان کە بووەتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی و سکاڵای یاسایشیان دژی خاوەنی ئەو نورێنگەیە تۆمارکردووە کە دەرزی لە گەنجەکە داوە.

وتیشی، تەرمی گەنجەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوەو بڕیاریشە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرێت و لەرێی راپۆرتێکەوە هۆکاری مردنەکەی بخرێتەڕوو.