چین لەبارەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی
شنیار
١٠ی نیسانی ٢٠٢٥
چین هۆشداری دەداتە هاووڵاتییەكانی وڵاتەكەی لەبارەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا.
لە بەردەوامیی ئەو گرژی و ئالۆزییانەی لە نێوان ئەمریكا و چیندا سەریهەڵداوە، وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری چین هۆشداریی بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بڵاوكردۆتەوە لەبارەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، بەهۆی تێكچونی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان چین و ئەمریكا و مەترسییە ئەمنییەكان لە ئەمریكا ، رێنمایی هاووڵاتییان چین دەكەن بە وردی مەترسییەكانی گەشتكردن بۆ ئەمریكا هەڵبسەنگێنن و پاشان بریار بدەن.
ئەو هەنگاوە لە كاتێكدایە كە پەكین جارێكی تر وەڵامی ئەو پێناسی گومرگییەی داوەتەوە كە ترەمپ بەسەریدا سەپاندوە و بریاریداوە بە رێژەی لە سەدا 84 باج بخاتە سەر هاوردەكردنی كاڵای ئەمریكا ، ئەمەش جەنگی بازرگانیی نێوان دوو وڵاتی خاوەن گەورەترین ئابوری جیهان قوڵتر كردووەتەوە.