قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەو یۆنان بەرێكەوت
رەوەز
٨ی نیسانی ٢٠٢٥
بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرەو یۆنان بەرێكەوت.
قوباد تاڵەبانی، بە یاوەری هەریەك لە وەزیری پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، بەشداری لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووری دێڵفی دەكات، كە ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا و بیرمەندان و ئەكادیمیستانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن.
لە كۆڕبەندەكەدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەكان و پلان و ستراتیژی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، قوباد تاڵەبانیش بۆ سێهەمین ساڵە بەشداری لەو كۆربەندە نێودەوڵەتییەدا دەكات.