لە روداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و 12ی دیکە بریندار بوون
هەساو ئەمیر
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٥
لە روداوێکی هاتوچۆدا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا و 12 کەسی دیکە بریندار بوون، کە سەرجەمیان یاریزان بوون.
روداوەکە لەدوای سەعات 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەرێگای قەلاتگەی سەر بە شارۆچکەی سێبیران لە سنوری پارێزگای هەولێر رویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان لە جۆری تۆیۆتا- پیک ئەپ و ئەوەی دیکە لە جۆری مازدا بووە، هەردووکیان لە یاری تۆپی پێ بوون گەڕاونەتەوە، لە رێگادا کۆنتڕۆڵیان لەدەستداوە و وەرگەڕاون.
لە روداوەکەدا کەسێک بەناوی عەلی سەفین گیانی لەدەستداوە و 12 سەرنشینی دیکە بریندار بوون، کە برینی دووانیان سەختە.