بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی یەكەم رۆژی جەژن نمەباران دەبێت
ئاکار
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٥
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی عیراق، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دادەبەزن و نمەباران دەبێت.
دەستەی كەشناسیی عیراق پێشبینی كەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ لە سەرتاسەری وڵات ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و باشووری عێراق بەرز دەبنەوە. رۆژی شەممەش ئەگەری نمەباران لە هەرێمی كوردستان ناوەڕاستی عیراق و هەیە.
دەستەكە، پێشبینیشی كردووە رۆژی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاستی عیراق نمەباران دەبێت و پلەكانی گەرماش روو لە دابەزین دەكەن.
ئاماژەی بەوەش كرد، رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە چەند شوێنێكی جیاجیاش ئەگەری نمەباران هەیە.