هێرش کرایە سەر کونسوڵخانەی عیراق لە ئیستەنبوڵ
رەوەز
٢١ی ئازاری ٢٠٢٥
ئەمشەو دوو کەسی نەناسراو تەقەیان لە باڵەخانەی کونسوڵخانەی عیراق لە گەڕەکی ئەسەنتەپە لە ناوچەی شیشلی لە ئیستەنبوڵ کرد.
بەپێی راگەیاندنی ئاسایشی ئیستەنبوڵ، 9 گوللە بەر باڵەخانەکە کەوتوون، بەڵام هیچ کەسێک لە هێرشەکەدا بەر نەکەوتووە و بریندار نەبووە.
دوای رووداوەکە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا فەرمانی داوە بە پاراستنی تەواوی نێردە دیپلۆماسییەکان و داخستنی رێگاکانی چوون و هاتن بۆ کونسوڵخانەکان.
ئەم روداوە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی تورکیا دژ بە حکومەتەکەی ئەردۆغان.