سعودیە مەرجی تەمەنی بۆ حاجییانی عیراق دانا
هەساو ئەمیر
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٥
حەج و عومرەی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سعودیە مەرجی تەمەن بەسەر حاجییانی عیراقدا جێبەجێ دەکات و تەنها رێگە بە 7٪ی حاجییانی سەروو 70 ساڵ دەدات بچنە حەج.
حەج و عومرەی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە رۆژی 12ی ئەم مانگەدا سعودیە چەند رێنماییەکی تایبەت بە تەمەنی حاجییان دەرکردووە و داوا لە عیراق دەکات، لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵدا مەرجی تەمەن جێبەجێ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێنماییەکان له كۆی گشتی حاجیانی عیراق، تەنها رێگە بە 7٪ی ئه‌و حاجیانه دەدرێت حەج بکەن کە تەمەنیان لە سەروو 70 ساڵەوەیە.
له نووسراوێکیشدا کە ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق کە بۆ حەج و عومرەی هەرێمی ناردووە، داوا ده‌كات، ده‌ست بكه‌ن به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه و ده‌بێت تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، 27ی ئەم مانگە، تەواویان کردبێت.
بەپێی نووسراوەکە، ئەو کەسانەی ئه‌مساڵ له پشكی هه‌رێمی كوردستان رێگەیان پێدەدرێت حەج بکەن و تەمەنیان له سه‌رووی 70 ساڵییه‌وه، 358 كه‌س دەبێت.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو کەسانەی دیکە کە سەروو 70 ساڵن، دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی 2026 .