هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی لەبارەی رێنماییەکانی هاتوچۆ بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەورە لە چەند شوێنێکدا قەدەغەیە.

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لە بەرژەوەندی گشتی و لەپێناو رێکخستنی هاتوچۆ و روونەدانی جەنجاڵی، لە هەر سێ رۆژی جەژنی نەورۆزدا، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەورە.

ئاماژەی بەوەشکرد، قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەورە سەرجەم ئەو رێگایانە دەگرێتەوە کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان.

ئەوەش هاتووە، تاوەکو پشووی جەژن تەواو دەبێت، رۆژانە لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو 12ی شەو هاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبێلانە قەدەغە دەبێت.