لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای چەمچەماڵ بۆ سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بە سەختی بریندار بوو.

لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی بازیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، روداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان چەمچەماڵ بۆ سلێمانی، لەنێوان دوو بارهەڵگردا رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی روداوەکەوە یەکێک لە شۆفێرەکان گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی دیکەشیان بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان، لەئێستادا تەرمی ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی گواستراوەتەوە و شۆفێرەکەی دیکەشیان لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرێت.