سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی عومەر سەید عەلی دەکات
رەوەز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی سیاسەتمەدار عومەر سەید عەلی کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیکەوە لە تەندروستی عومەر سەید عەلی پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
سەرۆک بافڵ لەو دیدارە دۆستانەیەدا، ستایشی رابردووی پاک و درەوشاوەی عومەر سەید عەلی و بنەماڵەکەیانی کرد کە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانن.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردەوە کە لە مێژووی رزگاریخوازی کورددا، بە تایبەت لە شۆڕشی نوێ، جێدەستی عومەر سەید عەلی لە نەخشەی سیاسی، خەباتی شاخ و شار، رێکخستن و خۆڕاگری لە زینداندا دیار و بەرچاوە و هەمیشە بۆ ئێمە مایەی شانازییە.


