لیژنەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی سێی رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كرد
١٩ی ئازاری ٢٠٢٥
لیژنەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد و لیستی موچەی مانگی سێیان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كرد.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لیژنەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد و لیستی موچەی مانگی سێیان رادەستی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە.
وتیشی، وەزارەتی دارایی عیراق هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی عیراقی ئاگادار كردووەتەوە، بۆ مانگی سێ هیچ گۆڕانكاریەك لە لیستی موچەدا ناكرێت و دەبێت هاوشێوەی مانگی دوو بێت، ئەوەش بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.
راشیگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە لە دەوامی رەسمیدا دەست بە وردبینی لیستی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم دەكرێت، ئەگەر هەر جیاوازییەكیش هەبێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە رەتدەكرێتەوە.