ئەو مامۆستایەی تۆمەتبار كرابوو بە بردنی پسكیت بۆ پەكەكە ئازاد دەكرێت
ئاکام
١٨ی ئازاری ٢٠٢٥
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە ئازادكردنی ئەو مامۆستایەی كە تۆمەتباركرابوو بە بردنی كێك و پسكیت بۆ پەكەكە.
پارێزەر بەشدار حەسەن بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، مامۆستا لوقمان برادۆستی ئەو كەسەی تۆمەتی ئەوەی درابووە پاڵ كە سێ كارتۆن كێك و پسكیتی بۆ پەكەكە بردووە، دوای ساڵێك و چوار مانگ لە زیندانیكردنی لە چاكسازی گەورانی هەولێر، ئازاد كرا.
وتیشی، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی مامۆستا لوقمانی دا لەگەڵ لابردنی سەرجەم تۆمەتەكانی سەری و لە ئێستادا سەرقاڵی رێكارە یاساییەكانن بۆ ئەوەی تەواویان بكەن و ئازادبكرێت.