هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، روداوەکە لە کەلار رویداوە و ماتۆڕ سکیلێک خۆی بە ژنێکی پیادەڕەودا کێشاوە.

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی ماتۆڕسکیلەکە خۆی بە ژنەکەدا کێشاوە خۆشی وەرگەڕاوە بەهۆیەوە ژنەکە و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەش بە سەختی بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.

ئەوەشی خستووەتە روو، دوای وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.