یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا لە بازرگانان و دوكانداران دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی كاڵا و خواردەمەنیان گران نەكەن.

عەبدوڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایان، رایگەیاند كە بەرزكردنەوەی نرخی كاڵا و خواردەمەنی لە مانگی رەمەزاندا پێچەوانەی رەوشتی كۆمەڵگەی موسڵمانانە و پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامیشە.  

شێركاوەیی ئاماژەی بەوەدا: "بەرزكردنەوەی نرخی كاڵا و خواردەمەنی لەم مانگەدا گوناهـو تاوانە. بەپێی شەریعەتی ئیسلام، قۆستنەوەی بازار و هەڵگرتنی كاڵا بۆ گرانكردنەوەی نرخ، ڕێگەپێنەدراوە."  

وتەبێژی یەكێتیی زانایان هەروەها باسی لەوە كرد، كە بازرگانان پێویستە لەم مانگەدا زیاتر بەرپرسیارێتییان لەبەرچاو بگرن و رەوشتی ئایینی و كۆمەڵایەتییان بپارێزن.