بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، كە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە چەند شوێنێك دەگۆڕدرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمی، ئەم گۆڕانکارییە بەتایبەتی بۆ مانگی ڕەمەزان ڕێکخراوە و ئاماژە بەوە دەكرێت كە دانیشتووانی گوندەكانی دەوروبەری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین لەم گۆڕانکارییەدا دەبن.  

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە مانگی رەمەزاندا، كارەبای نیشتمانی بۆ ئەو گوندانە لە سەعات 03:30ـی بەرەبەیان تا 05:30ـی بەیانی دەبێت، جگە لە بەرنامەی رۆژانەی كارەبای نیشتمانی كە پێشتر هەیانە.  

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیان بۆ ئەو بەرنامە نوێیە ئامادە بكەن.