هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە کەلار ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا و بەهۆیەوە سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەشی بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا و بەهۆیەوە سەرنشینێکی ماتۆڕەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1992 بووە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 2009 بووە، لە رووداوەکەدا بریندار بووە و لەئێستادا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.