کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت  و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 10 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى

دهۆک: 9 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1- پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 13 پلەى سیلیزى