لە گوندێکی لەسنوری قەزای کفری بۆمبێک بەمنداڵێکدا تەقییەوە و گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە گوندی حاجی عەواد لەناحیەی سەرقەڵا لەسنوری قەزای کفری منداڵێک لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا، بۆمبێک پیایدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆمبەکە گولە هاوەنی کۆن بووە، منداڵەکە لەکاتی یاریکردندا بۆمبەکەی دۆزیوەتەوە و پیایدا تەقیوەتەوە، لەئەنجامدا منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ئەو شوێنەی مینەکە تیایدا تەقیەوەتەوە نزیک ماڵی منداڵە خۆیانە و لەکاتی کێڵانی زەوییەکە گولە هاوەنەکە هاتوەتە سەر زەوی و بە منداڵەکەدا تەقیوەتەوە.