لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە روداوەکانی شەوی رابردووی ناوچەی عەربەت و تیایدا داوادەکات، "یاسای کاری رۆژنامەوانی بکەینە سەروەر نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان"

بەپێی رونکردنەوەکە، تا ئەم ساتەوەختە هیچ رۆژنامەنووسێک و میدیاکارێک سکاڵای یاسایی تۆمار نەکردووە سەبارەت بەو روداوانەی کە شەوی رابردوو لە ناوچەی عەربەت روویانداوە و لە سۆشیاڵ میدیا و میدیاکاندا شیکاری جۆراوجۆریان بۆکراوە.

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان داوا لە هەر میدیاکارێک دەکات کە "ئەگەر لێیدراوە یان دەستگیرکراوە یان کەلوپەلی رۆژنامەوانی دەستیبەسەردا گیراوە، با بێت و پێکەوە سکاڵای رەسمی لەسەر لایەنی بەرانبەر تۆمار بکەین و مافی خوراویان بۆ وەربگرینەوە".

سەندیکا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە "یاسای کاری رۆژنامەوانی بکەینە سەروەر نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان".