کەشناسیی هەرێم: ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت و شەختە لە هەموو شوێنێک دروست دەبێت
هەساو ئەمیر
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە، شەختە لە هەموو شوێنێک دروست دەبێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری دابارینی بڕێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات و دەڤەری باڵەکایەتی، پاشان لەکاتەکانی ئێوارەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت، لەگەڵ دروستبوونى شەختە لەزۆربەی ناوچەکاندا .
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ساماڵ و پەڵەهەور و کەش سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و شەختە لە کاتەکانى بەیانیدا.
کەشناسی راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، سبەینێش نزمترین پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبنەوە، بەڵام بەرزترین پلەکانی گەرما 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 7 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 4 پلەى سیلیزى
دهۆک: 4 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 7 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 1 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: -7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 3 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 10 پلەى سیلیزى